به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه و به‌دواداچوونی ئیشوكاره‌كانی پڕۆژه‌كه، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پێگه‌ی پڕۆژه‌ی “ڕێڕه‌وی ژیان”یان له شاری هه‌ولێر كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا كه كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و تیمی ئه‌ندازیاران و جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه ئاماده‌ی بوون، له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كان و پێداویستییه‌كانی پڕۆژه‌كه كرا.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له نزیكه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ تیمی ئه‌ندازیاران كرد و به وردی به‌دواداچوونیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه كرد كه خۆشبه‌ختانه ئێستا كاركردن له پڕۆژه‌ی ڕێڕه‌وی ژیان زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت.
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پرۆژەی “ڕێڕەوی ژیان”ی لە شاری هەولێر دانا، ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە زۆر گرنگەكانی شاری هەولێر و ئەو زۆنە دەبووژێنێتەوە کە پرۆژەکەی تیادا جێبەجێ دەکرێت؛ بۆیە پێویستە كارەكانی بە باشی بەڕێوە بچن و ئامادەییی هەر جۆرە پاڵپشتی و هاوكارییەكیشی دەربڕی لەپێناو بە باشی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەکە.
ئەم پرۆژەیە كە لای دانیشتووانی شاری هەولێر بە كۆڕنیشی هەولێر ناسراوە، چەندین تایبەتمەندیی گرنگی تێدایە و یەكێك لە پرۆژە جوان و نایابەكانی شاری هەولێر دەبێت. دیزاینی گشتیی پرۆژەكە زیاتر لە ٢٥ كلیۆمەترە و لە ئێستادا كار لە بەشی یەكەمی دەكرێت، پاشان بەشەكانی دیكەی تەواو دەكرێت.
بە تەواوبوونی پڕۆژەكە، شاری هەولێر هەنگاوێكی دیكە دەچێتە پێشەوە و ئەو سنوورەی شارەكە دەبووژێتەوە كە ساڵانێكی زۆرە بووەتە شوێنی فڕێدانی خاشاك و ناوچەیەكی لاپەڕگەی هەولێر؛ بە تەواوبوونیشی هەلی كاری نوێ دەڕەخسێنێت و جوانییەكی زۆر بە ناوچەكە دەبەخشێت؛ هاوكات ناوچەیەكی نوێی گەشتیاری لە شاری هەولێر دروست دەبێت.

