لە چەند ڕۆژێکی کەمدا و لە ڕێگەی هەڵمەتێکی چڕی چەند تیمێکی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر لەسەر داواکاری هاووڵاتیان و شۆفێران دەستكرا بە چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی ڕێگای سەرەکی سماقوڵی – هەولێر، کە تێیدا سەرجەم چاڵە بچووک و گەورەکان بە درێژایی ڕێگاکە چاککران و مەترسییەکانی هاتوچۆ کەمکرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر، لە چوارچێوەی بەرنامەی خزمەتگوزارییەکانی خۆی، بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوە و پاراستنی ڕێگاکان .
لەو چوارچێوەیەدا، کاری نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکی قەندیل – قورەبەگ – مەکردان تەواو کراوە. هەروەها تیمە تەکنیکییەکان لە چەند بەشێکی جیاوازی هەمان ڕێگادا بەردەوامن لە فەرشکردنی قیر بە چینی ستابلایزەر، بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی و درێژخایەنی ڕێگاکە.

