به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وەبەرهێنان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و د. جوتیار عادل، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكارانی بیانی و وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت، ڕێوڕه‌سمی سێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ئێنفێست کوردستان ( Invest Kurdistan) له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕێكخراوه و تێیدا 24 ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: دەستپێشخەریی ئێنفێست کوردستان، بە فەرمانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانی، دامەزراوه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان و ناساندنی ده‌رفه‌ته‌كان هه‌بووه، گوتیشی: له كابینه‌ی نۆیه‌مدا لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی جه‌نابی كاك مه‌سرور بارزانی، کەرتی گەشتوگوزار وه‌ك یه‌كێك له كه‌رته گرنگه‌كان به‌مه‌به‌ستی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات كاری له‌سه‌ر كراوه و کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش بۆ گه‌شتوگوزار تەرخان کرا و ڕاسپاردە و بڕیاری پێویست په‌سه‌ند كران، هه‌روه‌ها ده‌رچوونی یاسای گه‌شتوگوزاریش هه‌ر له كابینه‌ی نۆیه‌مدا بوو كه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ ئه‌م سێكته‌ره گرنگه دانا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ڵێت: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری گرنگی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته كردووه، وه‌ك جێبەجێکردنی زیاتر له ٨٠ پڕۆژەی گەشتیاری بە گوژمەی زیاتر لە ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، گوتیشی: ئێستا له هەرێمی کوردستان زیاتر لە ( 3 هه‌زار) بنکە و شوێنی گەشتیاریمان هه‌یه. سه‌باره‌ت به ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری ناوخۆ، ساسان عه‌ونی، ده‌ڵێت: كه‌رتی گه‌شتیاری زیاتر لە (20 هه‌زار) هه‌لی كاری ڕه‌خساندووه كه ٨٠٪یان دەستی کاری ناوخۆیی و گەنجی کوردستانن.
سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنان له‌و كه‌رته‌دا، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند: هەماهەنگی پته‌وی نێوان حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان و کەرتی تایبەت، زەمینەی باشی پێشكه‌وتنی ڕەخساندووە، داوا لە وەبەرهێنەران ده‌كه‌ین سوود لەو ده‌روازانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەربگرن کە له كه‌رتی گه‌شتیاریدا ڕه‌خساندوویه‌تی.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ساسان عه‌ونی ئاماژه‌ی به هەماهەنگی بەهێزی نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان كرد و گوتی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه ئه‌نجامێكی ستراتیژی و گرنگی هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی وهربهرهێناندا، ئاماده‌كردنی ڕێبەری دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاریدا كه ئەمڕۆ خرایه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی کارئاسانی پێشکەش بە وەبەرهێنەران بکات لە سنووری چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان،كه تێیدا ژمارەیەک لە دەرفەتی وەبەرهێنانی جۆراوجۆر دەستنیشان كراون.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتیشی: له چوارچێوه‌ی پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵانە پێشوازی لە ژماره‌یه‌كی زۆر گەشتیار ده‌كرێت و كار ده‌كه‌ین بۆ زیاتركردنی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به یه‌كه‌وه پلانمان ئه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان نەک تەنیا لە وەرزێکدا، بەڵکوو لە هەر چوار وەرزی ساڵدا ببێتە بژارده‌ی گەشتیاران و ناوەندێکی گرنگی وه‌به‌رهێنان.

