رۆژنامەی ھەولێر

سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی پارێزەر (شێروان حەیدەری)

بەناوی بنەماڵەی خوالێ ی خۆشبێ
(شێروان حەیدەری) وەزیری پێشووی داد لە حکومەتی هەرێمی کوردستان :
سوپاسی پەیامی سەرەخۆشی
بەرێز سەرۆک (مسعود بارزانی)
بەرێز (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەرێز (مسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سه ماحه تی عه ممار حه كیم، سه رۆكی رەوتی حیكمه
هەروەها سوپاسی هەموو خەڵکی هەولێری خۆشەویست دەکەین، کە لە بەشداریی رێوڕەسمی ناشتن و پرسەی مامۆستا شێروان حەیدەری لەگەڵمان بوون.
هەروەها، جێی خۆیەتی سوپاسی تایبەتی جەنابی سیداد بارزانی نوێنەری تایبەتی جەنابی سەرۆك بارزانی، وەهەروەها بەڕێزان لەنووسینگەی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێزدار کاك مسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، راوێژکارانی سەرۆکی حکومەت،بارەگای بارزانی، سکرتێر و بەرپرسی دەستەی کارگێری و ئە ندامانی مەکتەبی سیاسی، بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچوون و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و کەسایەتی سیاسی دیاری کوردستان مام محسین دزەیی و سەرۆکانی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر و جێگرەکانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆك وجێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی وبەرپرسی مەکتەبی دیراسات و مەکتەبی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرێزان لە نووسینگەی بەرێز عمار الحكیم و هەروەها بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای مووسڵ – نەینەوا و بەرپرسی لقەکانی 2ی هەولێر و لقی 16 و لقی 10 لقی 18 ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان وسکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و گشت کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان نوسینگەی رێكخستنی پزیشكانی و رێكخستنی پارێزەران گشت پزیشكانی وپارێزەرانی كوردستان و سەرۆک هۆزو عەشیرەتەکان بکەین کە بەشداربوون لە پرسەکەماندا.

هەروەها سوپاسی وەزیری ئەوقاف و وەزیری تەندورستی و وەزیری داد و وەزیری پلان دانان و وەزیری پێکهاتەکان و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گشت بریکاری وەزارەتەکان و بەرپرسانی باڵای حکوومەت و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەکەین،، کە هاوبەشی خەممان بوون. ..

زۆر سوپاسی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرپرسی مەڵبەندی 3 هەولێرو و کۆمیتەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرجەم حزبەکانی تر بکەین کە بەشداربوون لە پرسەکەماندا.

هەر لێرەوە، سوپاسی پارێزگار و جێگرەکانی قایمقامی هەولێر و ڕاوێژکاری وەزارەتەکان و سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و جێگرەکانی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پزیشکی بۆپسپۆرییە پزیشکییەکان و گشت دادوەرەکان و سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان بەگشتی و جێگرەکانی و ڕاگری کۆلێژەکان وگشت سەرۆک بەشەکانی و دەزگا تەناهییەکان بەرێوەبەرایەتی و بەرپرسی چاودێری چرڕله نەخۆشخانەی سەردەم ی تایبەت و دەستەی کارگێری و پزیشکان و کارماندانی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری هەولێر و ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە و وەزارەتی پێشمەرگە و هەروەها بەڕێوەبەر و ئەفسەران و پلەدارانی نشینگەی هەرێمی کوردستان و ئەفسەران و کارمەندانی نشینگەی هەولێر و ئەفسەران و کارمەندانی هاتوچۆی هەولێر و سەرجەم ئەفسەران و بەرپرسانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەرپرسان و ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی زێرەڤانی دەکەین کە بەشداربوون لە پرسەکەماندا.

زۆر سوپاسی، پیاوانی ئاینی و شێخانی تەریقەت و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان و جێگرەکانی وسەرۆک بەشەکان و هەروەها هونەرمەندان و ئەدیبان و نووسەران بەگشتی و یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان و بەرپرسی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەران و سەندیکای پزیشکان و هونەرمەندان و رۆژنامەنووس و کارمەندانی تەندروستی و گشت پارێزەران بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان و بنکەی تەندورستیەکان و بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و جێگری نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان و جێگری نەقیبی ژمێریاران و تەواوی فەرمانبەرانی حکوومەت دەکەین بۆ بەشدارییان لە کەمکردنەوەی خەمی کۆچی دوایی باوکمان ..

هەروەها سوپاسی گشت پلاتفۆڕمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین کە بەگرنگییەوە هەواڵی کۆچی دوایی (شێروان حەیدەری) یان بڵاو کردەوە، جگە لەوەش سوپاس بۆ پەیوەندیی دۆستانمان لە دەرەوەی وڵات.

زۆرێک لە دۆستانمان لە دهۆک و ئاکرێ و رانیە و سلێمانی و سۆران و شەقڵاوە و تەواوی ناوچەکانی تر بەشداربوون لە پرسەمان و سوپاسی ماندووبوونیان دەکەین.

کۆچی دوایی پارێزەر شێروان حەیدەری خەمێکی گەورەیە بۆ ماڵباتەکەمان، بەڵام هاوخەمیی خزم و دۆستان و ئازیز انمان و لە هەموو توێژەکان لەگەڵماندا لەو خەمەی کەم کردینەوە، وەفاداریتان جێی پێزانینە.

خوا سەبووری هەموومان بدات.

لەجیاتی بنەماڵەی کۆچکردوو
محمد شێروان حەیدەری