رۆژنامەی ھەولێر

پڕۆژەیەكی تۆکمەی تاقیكاری بۆ کەمکردنەوەی هەژاری

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

پڕۆژەیەكی تۆکمەی تاقیكاری بۆ تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەستی پێ كرد. بە پاڵپشتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێكخراوی UNHCR و یونیسێف و بانكی نێودەوڵەتی پڕۆژەیەكی تاقیكاری بۆ تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات.

ئەم پڕۆژەیە لە ماوەی ١٢ مانگدا هاوكاری دارایی و كۆمەڵایەتی پێشكەش بە ٣٢٠٠ خێزانی هەژار دەكات كە ٦٠٠ خێزانی پەنابەریان تێدایە بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانیان.
خێزانەكان دەتوانن بچنە سەنتەرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە دهۆك بۆ پێشكەشكردنی داتاكانیان.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە هاوكاریی وەزارەتی پلاندانان، خێزانە شایستەكان بە پشتبەستن بە پێوەرە تایبەتەكانی ئامانجكردنی هەژاری هەڵدەبژێرێت. بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٦ـەوە گواستنەوەی هاوكاریی دارایی و كۆمەڵایەتی دەست پێ بكات.
بەرپرسانی نەتەوەكگرتووەكان ڕایانگەیاندووە كە ئەم پڕۆژە تاقیكارییە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كەمكردنەوەی هەژاری، بەو پێیەی بۆ یەكەم جارە هاوكارییەکی نەخت و ئامانجدار بۆ هەژارترین چینەكانی دانیشتوانی هەرێم دابین دەكات، هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمێكی زانیاری كارگێڕی دادەمەزرێت بۆ دڵنیایی لە كاریگەری و كارایی جێبەجێكردنی پڕۆژە تاقیكارییەكە، لەگەڵ توانای پاڵپشتیكردنی بەرنامە كۆمەڵایەتییەكان سیستەمێکی بەردەوامی پاراستنی كۆمەڵایەتی.”
بە پێی راپۆرتە هەواڵییەكان وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كاردەكات بۆ نوێكردنەوەی چوارچێوەكانی كاراكردنەوەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی. یونیسێفیش سیستەمی وەڵامدەرەوەی منداڵان بەهێزتر كرد لە ڕێگەی باشتركردنی بەڕێوەبردنی كەیس بۆ خێزانە لاوازەكان و بەستنەوەی خزمەتگوزارییەكان لە ڕێگەی سیستەمێكی یەكگرتووی زانیارییەوە.
ئێستاکە هەرێمی كوردستانی عێراق میوانداری 283هەزار پەنابەر و پەناخوازی دەكات كە زۆربەیان خەڵكی سووریان و بەشێكی زۆریان زیاتر لە دە ساڵە لەو ناوچەیە دەژین. پاڵپشتی دارایی بەردەوام بۆ پەنابەرانی بێبەش زۆر گرنگە، وەك بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، بۆ ئەوەی ژیانیان بنیات بنێنەوە و، بێنەوە ناو ژیانی كۆمەڵایەتی. هەروەها تێكەڵكردنی پەنابەران لە سیستەمی نیشتمانی پاراستنی كۆمەڵایەتی، وەك تۆڕی سەلامەتیی كۆمەڵایەتی، چارەسەرێكی بنەڕەتی و بەردەوامە بۆ پەنابەران.
تۆبی هاروارد، نوێنەری UNHCR لە عێراق، دەڵێت: ئێمە لە UNHCR بە خۆشحاڵییەوە هاوبەشین لەگەڵ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیدا بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم پڕۆژە تاقیكارییە پێشەنگانەیە، كە یەكەمین پڕۆژەی لەم جۆرەیە لە عێراق، كە سەركەوتنەكانی بەشدار دەبێت لە فراوانكردنی بازنەی تۆڕی سەلامەتی كۆمەڵایەتی گشتگیر لە عێراقدا. هەروەها “ئەمە یەكێكە لە چارەسەرەكان بۆ پەنابەران لە سیستەمی پاراستنی كۆمەڵایەتی نیشتمانی، وەك تۆڕی سەلامەتی كۆمەڵایەتی، ئێمە لە UNHCR بە خۆشحاڵییەوە هاوبەشین لەگەڵ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ پشتگیریكردنی ئەم پڕۆژە پێشەنگە، كە یەكەمین پڕۆژەی لەم جۆرەیە لە عێراق و، سەركەوتنەكانی بەشدار دەبێت لە فراوانكردنی بازنەی تۆڕی سەلامەتی كۆمەڵایەتی گشتگیر لە عێراق و هەرێم.
ئاماژەی بەوەش كرد: “تێكەڵكردنی پەنابەران بۆ سیستەمی پاراستنی كۆمەڵایەتی نیشتمانی، وەك تۆڕی سەلامەتی كۆمەڵایەتی، بەشێكی سەرەكییە لە چارەسەرە بەردەوامەكان بۆ پەنابەران.”
جیگای باسە ئەم دەستپێشخەرییە بەشدارە لە پاڵپشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام 2025-2029.