بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی یاساناس و تێکۆشەر، خوالێخۆشبوو
(شێروان حەیدەری) وەزیری پێشووتری دادی حکوومەتی هەرێم و باوکی بەڕێز (دکتۆرە شادان شێروان حەیدەری)ـمان پێگەیشت. خوالێخۆشبوو تەمەنێکی زۆری لە خزمەتکردن بە بواری یاسا و نیشتمانەکەی بەسەر برد. بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە
بەڕێزەکەیان و دکتۆرە شادانی خوشکمان دەکەین. داواکارین لە خوای گەورە
جێگای بەهەشت بێت و دواکۆستی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەیان بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەی هەولێر

