رۆژنامەی ھەولێر

ئۆدیسی؛ گەشتی ئەفسانەیەک بە زمانی سینەمای نوێ

حەسەن حەمەد ئاندێکی

 

لە دەستپێکی ئابی ٢٠٢٦دا، فیلمی (The Odyssey) بەردەوام بوو لە ڕاکێشانی بینەرانی سینەما بۆ جیهانێکی ئەفسانەیی و چیرۆکێکی کلاسیکی یۆنانی. فیلمەکە لە داستانی بەناوبانگی هۆمیرۆس وەرگیراوە و گەشتی درێژ و پڕمەترسیی ئۆدیسیۆس دوای جەنگی ترۆیا بۆ گەڕانەوەی بۆ ئیتاکا و خێزانەکەی دەگێڕێتەوە.

لە ڕێگادا ڕووبەڕووی دەریای بێبەزەیی، بوونەوەرە ئەفسانەییەکان و تاقیکردنەوەیەکی سەخت دەبێتەوە. بە دەرهێنانی کریستۆفەر نۆلان، فیلمەکە هەوڵ دەدات بە دیمەن و تەکنیکی سینەمایی نوێ، ڕۆحێکی نوێ بە ئەم ئەفسانە کۆنە ببەخشێت. ناوەڕۆکی کارەکە پەیامی خۆڕاگری، دڵبەستەیی بە ماڵ و خێزان و بەردەوامبوون لە پێناوی گەیشتن بە ئامانج دەگەیەنێت. (ئۆدیسی) نیشان دەدات چیرۆکە کلاسیکییەکان، کاتێک بە زمانی هونەری سەردەم بخرێنە سەر شاشە، هێشتا دەتوانن دڵی بینەرانی جیهان بەدەست بهێنن.

سەرچاوە: (Box Office Mojo)