رۆژنامەی ھەولێر

هەلی خوێندن لە کۆلیژی هونەرە جوانەکاندا

بۆ گشت ئەو قوتابیانەی کە خولیا و بەهرەی هونەرییان هەیە، یا دەیانەوێت لە کۆلێژی هونەرە جوانەکاندا درێژە بە خوێندنی ئەکادیمی هونەر بدەن، دەتوانن پێشکەشی کۆلێژی هونەرە جوانەکان بکەن لە زانکۆی سەلاحەدین. لە ڕێکەوتی ٢٧/٧/٢٠٢٦ــەوە تاوەکو ١٥/٨/٢٠٢٥.

کۆلێژی هونەرە جوانەکان ئێستاکە لە سێ بەش پێک دێت کە بریتین لە:
بەشی سینەما و شانۆ: کە لقی شانۆ و سینەما لەخۆ دەگرێت.
بەشی شێوەکاری: کە چوار لق لەخۆ دەگرێت؛ وێنەکێشان دیزاین سیرامیک و، پەیکەرسازی.
بەشی موزیک: لقی ئێتنۆموزیکۆلۆجی، ژەنین و، موزیکدانان لەخۆ دەگرێت.
قوتابی دوای چوار ساڵ خوێندن و دەرچوون دەبێتە خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پسپۆڕیەکەی خۆیدا.

ئەو کەسانەی دەتوانن پێشکەشی کۆلێژی هونەرە جوانەکان بکەن بریتین لەوانە:
١- دەرچوانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، بەشی زانستی و وێژەیی. بەو مەرجانەی دوو ساڵ زیاتر بەسەر دەرچوونەکەیاندا تێنەپەڕیبێت و تەمەنی کەمتر بێت لە ٣٠ ساڵان و کۆنمرەی بەرزتر بێت لە ٦٠ نمرە.
ئەگەرنا بە پارالێڵ دەتوانێت پێشکەش بکات

٢-دەرچووانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان، بەو مەرجانەی کە
ساڵێک بەسەر دەرچوونی تێنەپەڕێت و تەمەنی کەمتر بێت لە ٣٠ ساڵان و کۆنمرەی پەیمانگای لە ٦٠ کەمتر نەبیت و لە پسپۆڕیەکەی خۆیدا درێژە بە خوێندن بدات (جگە لە بەشی سینەما و شانۆ). ئەگەرنا بە پارالێڵ دەتوانێت پێشکەش بکات.

٣ـ بەهرەمەندان، کە دوای بەدیهێنانی مەرجەکانی ئەندامبوون لە سەندیکای هونەرمەندان ناویان بەرز دەکرێتەوە تا بتوانن لە کۆلێژی هونەرە جوانەکاندا بەردەوام بن لە خوێندن.

بۆ پەیوەندیکردن
0750 703 4052
ژمارەی کۆلێژی هونەرە جوانەکان کە لە کاتی دەوامی فەرمی کراوە دەبێت لە کاتژمێر ٩ــی بەیانیانەوە تا ١ ی دوانیوەڕوان