رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان لە ئاکرێ سەردانی هونەرمەند و فۆتۆگرافەر ئیلهام محەمەد یوسف دەکات

دوێنێ، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بەیاوەری بەشێک لە ئەندامانی بەش، لە باژێری ئاکرێ سەردانی هونەرمەند و فۆتۆگرافەر ئیلهام محەمەد یوسف کرد.

سەردانەکە بەمەبەستی هەواڵپرسینی تەندروستی و چاوکەوتن بە ئەرشیفی ئەو وێنانە بوو کە لەبەر دەستن و لەساڵانی ڕابردوو بە کامێرای خوالێخۆشبوو محەمەد یوسفی باوکی گیراون و تا ئێستا هەڵگیراون.