رۆژنامەی ھەولێر

بەرێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ڕێز لە ئاكۆ خۆشمێر دەگرێت

فەیسەڵ شێخانی

بەرێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر رێز لە كارێكی ئەندازیار ئاكۆ خۆشمێر دەگرێت كە داهێنانی لە كارێكی موزیك و ئامێرێكدا كردووە و بە لەیزەر دروستی كردووە.

سیروان عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بۆ “هەولێر” گوتی، ئاكۆ خۆشمێر داهێنانێكی گەورەی كردووە لە بواری موزیك و دروستكردنی ئامێرێكی جیاواز، بۆیە جێی خۆیەتی كە رێز و سوپاسی لێ بكرێت.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەمڕۆ سەعات یانزەی سەرلەبەیانی لە هۆڵی میدیا لەگەڵ ئەوەی نمایشی كارەكەی دەكات، هاوكات موزیسیانەكان بانگێشت كراون، بۆ ئەوەی بتوانێ‌ داهینانەكەی بە جیهانی بكات.
ئەو ئامێرەی ئاكۆ خۆشمێر دروستی كردووە، ئامێرێكی موزیكییە و بە لەیزەر كار دەكات و سوودی لەو بڕوانامانە وەرگرتووە كە لە بواری هونەری و ئەندازیاریدا بەدەستی هێناوە.