رۆژنامەی ھەولێر

هۆنراوەی (قەقنەس)ی شاعیری ناسراوی کورد خاتوو تەرزە جاف لە کارێکی هونەری ناوازەدا پێشکەش کرا

شۆڕش غەفووری – هەولێر

 

رؤذي هەینی 12-06-2026 لە ئەمستردام کات هەشتی ئێوارە، هۆنراوەی (قەقنەس)ی شاعیری ناسراوی کورد خاتوو تەرزە جاف لە کارێکی هونەری ناوازەدا پێشکەش کرا.

ئەم کارەی هونەرییە لە هۆڵی هونەری قاوەخانەی Frascati Café ناوەندی شاری ئەمستردام پێشکەش کرا.
بە نمایشێکی ئۆپێرا و میوزیک لە ئامادەکردنی کۆمپۆنیستی شاری ئەمستردام (هوبا دی خراف) و بە دەنگی گۆرانیبێژ ناز پێشکەش کرا.
گۆرانیبێژ ناز و کۆمپۆنیست هوبا دی خراف، گۆرانی نوێی شاریان پێشکەش کرد، کە هاوکات ئاریای کۆتایی لە کۆئۆپێرا کوردییەکەی قەقنەسی شاعیر تەرزە جافەوەیە و باس لەو ژنانە دەکات بوێرن و جورئەتیان هەیە هەنگاو بەرەو ئازادی بنێن.
ئازادی بۆ ژنان لە ئەمستردام چی دەگەیەنێت؟ دەتوانن بەسەربەرزی و سەلامەتی بچنەوە ماڵەوە؟ ئایا تۆ لە ناوەوە و ناخی خۆتەوە ئازادیت، ئەوسا لەسەر شەقامیش ئازاد دەبیت؟
گۆرانیبێژانی گروپی مویزیکی زانکۆی ئازاد VU لە ئەمستردام ژووری ڤی یو ئاوازەکەی هوبا دی خراف پێشکەشیان کرد.
هوبا دی خراف یاوەری کۆڕاڵەکەی بە ڕێکخستنێک لە کۆمەڵە ئامێرە ئەلیکترۆنییە دێرینەکان ئەنجام دا.
لە قەقنەسدا هوبا دی خراف تیشکی خستە سەر خۆڕاگریی ژنان. لەسەر بنەمای شیعرێکی شاعیری ژنی ناسراوی کورد تەرزە جاف، لە کەشێکی تەواوی ژنانەدا..
یەکەم نمایشی ئەم کارە مەزنە دوێنێ هەینی لە فێستیڤاڵی میوزیکی هۆڵەندا پێشکەش کرا و ڕۆژانی ئایندەش دووبارە دەکرێتەوە.