زمان قووتدان چیە و چارەسەرییەکانی چین؟

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لە ڕاستیدا شتێک نیە بە ناوی قووتدانی زمان، بەڵکوو بەھۆی گرژبوون و خڕبوونەوەی ماسوولکەکانی زمان کە لەشێوەی گەشکەی زماندا دەردەکەوێت و ئەو کاتە زمان دەبێتە تەنێکی گەورە لە دەمدا و دەبێتە ھۆی داخستنی ڕێڕەوی ھەناسەدان بۆ کەسەکە و لە چەند خوولەکێکی کەمدا ئەگەر پێی نەزانرێت کەسەکە گیان لەدەست دەدات. ئەم حاڵەتە حاڵەتی کت و پڕە و نابێت بیر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بکرێتەوە، بەڵکوو دەبێت لە ھەمان شوێندا چارەبکرێت.

د. جەبار کەریم، دەربارەی ھۆکارەکانی قووتدانەوەی زمان دەڵێ”
جیاوای لە ڕێژەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە خوێندا بەھەر نەخۆشیەک بێت دەبێتە هۆی قووتدانی زمان، بەرکەوتنی لەناکاوی کەلەی سەر و لەرینەوەی مێشک. دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن لە ناکاو، زۆربەی کات بەھۆی ماندووبوونی لەڕادەبەدەر دەبێت بۆ نموونە ڕاکردنێکی لەناکاو، وەک کەسێک لە نزیکمانەوە زمانی قووتداوەتەوە ئەویش ئەوەیە کە، لەناکاو ھێزێکی دەرەکی بەر سەری کەسەکە دەکەوێت و ئەویش بە ھەڵپە دەکەوێتە گیانەڵا و دەست بۆ ملی دەبات. دوای ماندووبوونێکی شەکەتکەر کەسەکە دەکەوێتە سەر زەوی و شین ھەڵدەگەڕێت و دەکەوێتە زەوی . خاوبوونەوەی ماسوولكەی بەشی خوارەوەی دەم و شەویلاگ، وادەكات زمان بۆشایی پشتەوەی بۆڕی هەناسە بگرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی حاڵەتی خنكان، ئەگەر هاتوو فریاكەوتنی خێرای بۆ نەكرێت، دەبێتە هۆی مردنی وەرزشكارەكە، هەروەها حاڵەتی تریش هەیە بۆ قووتدانی زمان وەك تێكچوونی رێژەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە خوێندا، هەروەها كەمبوونەوەی رێژەی شەكر لە خوێندا، جگە لەمانە لەقبوونی مێشك ئەویش دەبێتە هۆی پێكانی سەر. زەبر بەركەوتنی سەرو هەژاندنی مێشک، ئەوەش دەبێتە مایەی ناتەواویی لە ئەنجامدانی ئەركی مێشک و زیادبوونی شەپۆلە كارەباییەكانی مێشك و شپرزەیی كاری كۆئەندامی دەمار و دواتریش قووتدانەوەی زمان.
لەوانەیە زەبرێک بەر مل بكەوێت و كاردانەوەیەكی پێچەوانە ڕووبدات و لە ئەنجامدا زمان بەرە و ناوەوە هەڵدەگەڕێتەوە ودەکەوێتە ناو ڕێرەوی هەناسە. لە ئەنجامی زەبر بەركەوتنی تووندی كاژێری خوارەوە، یان بەریەككەوتنی ڕاستەوخۆ لە گەڵ یاریزانێکی تر و بەربوونەوە سەر زەوی. ناڕێکی لە كاری سووڕی خوێن وەکو، لەرزینی گوێچکۆڵە كە دەبێتە مایەی شپرزەیی لەكار و فەرمانی ماسوولكەكان. دابەزیینی ئاستی شەکر لە لەش. كەموكورتی لە ڕێژەی بوونی هەندێ تووخمی پێویست لە ناوو لەش وەكو پۆتاسیۆم و سۆدیۆم. هیلاكی زۆری جەستەیی یاریزان یان هەر کەسێکی تر كە دەبێتە مایەی ماندووبوونی مێشک و دواتر لە كاركەوتنی كۆئەندامی ناوەندیی دەمار كە شەپۆلی جووڵە دەداتە زمان. فریاگوزاریی سەرەتایی زمان قووتدان وەکو، پێویستە فریاگوزار ئارام و هێمن بێت. لاركردنەوەی سەر بۆ دواوە و كاژێر( کاجیڕە) بەرەو سەرەوە بەرز دەکرێتەوە. كردنەوەی دەم بە جووڵاندنی كاژێر واتا کاجیڕەی خوارەوە بەرەو خوار. دەرهێنانی زمان بە ڕێگەی ڕاکێشان هەردوو پەنجەی گەورە و شایەتمان وەکو گیرە دەخرێنە دواوەی زمان وبەرەو دەرەوە كێش دەکرێت. باشترە دارێك یان هەر شتێكی پاكی تر بە کاربهێنرێت بۆ وەڕگێڕانی زمانی لە جیاتی په‌نجەكان، ئەوە سەلامەتترە بۆ فریاگوزارەكە، چوونكە لەوانەیە توشبووەكە دەمی دابخات و پەنجەكانی فریاگوزارەكە بقرتێنێ، بۆیە باشترە پەنجەكان نەخرێنە ناوو دەمی تووشبووەكە، چوونكە ماسوولکەی زمان بەهێزە وە لیكاوی ناوودەمیش یارمەتیدەر نییە بۆ ئەو کارە.
ئەگەر زەحمەت بوو ئەوە بكرێت، دەبێت بۆڕیەک بخرێتە ناوو ڕێڕەوی هەوای كەسەکە بۆ ئەوەی هەناسە بدات تاكوو كێشەكە چارەسەر دەكرێت. و ئەگەر بەو شێوازانەی سەرەوە چارەنەكرا وە دەتزانی دەتوانی گیانی كەسەكە ڕزگاربكەیت.
دەبێ بۆڕی هەناسەی كوون بكەیت وبۆڕیەكی هەناسە پێدان بخه یته ژوورەوە تاكوو كەسەكە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە .
ئەو دکتۆرە باس لە چارەسەرییەکانی قوتدانی زمان دەکات و دەڵێ” ڕاستەوخۆ بە ھەموو تواناتەوە بە ھەردوو دەستت ملی کەسەكه‌ بەرەو دواوە دەچەمێنیتەوە دەستێکت لەسەر ناوچەوانی کەسەکەیە و دەستەکەی ترت لە ژێر چەناگەی کەسەکە دەبێت، کاتێک چاک بووە پێویستە بخرێتە سەر لای ڕاست بۆ ئەوەی بەباشی هەناسە بدات، دەبێت بەزووترین كات ئەو کردارە ئەنجام بدەی، چونکە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ چرکەدا ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا کەسەکە بێهۆش دەبێت و زیاتر مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانی. كرداری چارەسەری فریاكەوتنی خێرا بۆ قووتدانی زمان قورسە پێویستی بە خێرایی و چڕبینی هەیە، بۆ ئەوەی كێشە لە مێشك روونەدات و نەبێتە هۆی نەمان و پچڕانی ئۆكسجین، پێویستە كەسی چارەسەركەر بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ حاڵەتەكە بكات، چوونكە ماسوولەكەی زمان بەهێزە، هەروەها لەم كاتەدا بە قورسی جوڵە دەكات، لەهەمان كاتدا نەوەك كەسی تووشبوو دەمی دابخات و كردارەكە ئاڵۆزتر بكات. باشترین رێگای بۆ رزگاری كردنی كەسی تووشبوو بریتیە لەوەی سەری وەرزشكارەكە بۆ دواوە بەرز بكرێتەوە، فشار لە بەشی خوارەوەی دەم بكرێت و لەگەڵ پاڵنانی لایەكی بەشی سەرەوەی دەم، بەم شێوەیە زمانەكە دەگەڕێتەوە جێگای خۆی، پاشان ئەو كەسەی تووشی ئەو حاڵەتە هاتووە سەری بۆ پشتەوە بكشێندرێتەوە بەم مەرجەی چەناگە لە بەرزترین ئاست دا بێت.

ھەواڵی زیاتر