خالید شەیدا
دەنگت سەدایەکی هێمنییە،
وەک ئاوازێکی دوور کە دڵم پێی ئارام دەبێت،
لە هەموو وشەکانمدا
تۆ مانای خۆشەویستیت.
ئەگەر ژیانم ڕێگایەک بێت،
تۆ ئەو ڕێگایەی کە دڵم پێی گەیشتووە،
ئەگەر خۆشەویستی خەون بێت،
تۆ ئەو خەونەی کە هەرگیز ناتەوێت لێت
دوور بکەومەوە
تۆ لە ناو دڵمدای
ناوت هەمیشە لە سەر دەمارەکانی نووسراوە
بە پیتی خۆشەویستی و دڵنیا.
تۆ ئەو هەناسەیەی کە دڵم پێی دەژی،
بێ تۆ، کات وەک وەرزی بێ بەهارە.
دەستەکانت ئەمانەتی دڵمن،
چاوەکانت شوێنێکن بۆ ونبوونی هەموو ترسەکانم،
لە نێوان نیگاکانتدا
ژیانم فێری خۆشەویستی بوو.
شەوانەکان،
ناوت دەبێتە نیوێژی دڵم،
هەموو ئەستێرەکان شاهیدی ئەوە دەدەن
من تۆم خۆش دەوێت بێ سنوور.
تۆ هەمیشە لە ناو هەناسەمدای
تۆ بوویت بە تەواوی ژیانم،
لە یەک نیگادا
دڵم هەتا هەتایە دۆزیەوە.
کاتێک ناوت دەڵێم و دێنم
دڵم دەست دەکات بە لەرزین
و ژیان وەک گوڵێک لە ناو سینەمدا
سەر دەردەکات
تۆ خەونێکی منیت
کە ناتەوێت هەرگیز لێم هەڵبژێررێت.
دەستەکانت
شوێنی ئارامبوونی دڵمن،
چاوەکانت وڵاتێکن
کە من تێیدا نیشتەجێم.
ئەگەر خۆشەویستی تاوان بێت،
من با هەتا هەتایە تاوانبارم بم
چونکە تۆم خۆش دەوێت
بێ پرسیار، بێ مەرج، بێ کۆتایی.
تۆ لە هەموو ژیانمدای
تۆ یەکجار هاتیت
و هەموو شتێکت گۆڕی.

