رۆژنامەی ھەولێر

“نامەیەک لە زیندانەوە” لە نووسینی ئەحمەد کامەران بڵاو دەکرێتەوە

نوێترین بەرهەمی نووسەر ئەحمەد کامەران، بە ناونیشانی نامەیەک لە زیندانەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

ناوەڕۆکی ئەو پەرتووکە لە کۆمەڵێک چیرۆک پێک دێت، هەر چیرۆکێکی نێو ئەم پەرتووکە باس لە کۆمەڵێک ڕووداوی جیاوازی کۆمەڵایەتی دەکات، کە ڕووداوەکان لەسەردەمی ئەمڕۆمان لەنێو کۆمەڵگادا بەردەوام بە زەقی دیارە. نووسەر بە شێوازێکی ئەدەبی و ڕەخنەیی ڕووداوەکان دەخاتە بەرباس.
جێگای ئاماژەیە پاش چاپ و بڵاوبونەوەی “بیرانی شەڕڤانێک” لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ، دواجار “نامەیەک لە زیندانەوە” کۆتا بەرهەمی نووسەرە بۆ ساڵی ٢٠٢٦ـی زایینی.

ژیاننامەی نووسەر:
• ناو: ئەحمەد کامەران حەیدەر
• لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٨
• بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی شوێنەوار
• لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩وە نووسەر دستی کردووە بە نووسینی وتار و لێکۆڵینەوەی هەمەچەشن لە ڕۆژنامە و ماڵپەرەکانی کوردستانەوە.
• پەرتووکە بڵاوکراوەکانی نووسەر
١. ڕۆژێکم لەگەڵ ئازارەکانی کچێک (چیرۆک) ٢٠٢٠
٢. پەپوولە باڵشکاوەکان (ڕۆمان) ٢٠٢٠
٣. نامەی کچێکی مردوو (ڕۆمان) ٢٠٢١
٤. جەنگ لەگەڵ مەرگ وژیاندا ( چیرۆک) ٢٠٢٢
٥. بیرانی شەڕڤانێک؛ لە چیاکانەوە تا ڕۆژئاوای کوردستان (ڕۆمان) ٢٠٢٦