لە هەڵەیەکی بچووک لە ژمارەی تەلەفۆنەوە، گەڕانێکی گەورە بۆ خۆشەویستی دەست پێ دەکات. فیلمی (Finding Emily) کۆمیدیایەکی ڕۆمانسییە کە ناوەڕۆکی لەسەر گۆرانیبێژێکی دڵشکاو و قوتابیێکی بەئیرادە دامەزراوە. کاتێک ژمارەی کەسێکی دڵخواز بە هەڵە بە دەستت دەگات، هەردووکیان بڕیار دەدەن ئەو کەسەی پشت ژمارەکەوە بدۆزنەوە. ئەو گەڕانە بە خێرایی لە کێشەیەکی کەسێنیەوە دەگۆڕێت بۆ ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی.
ناوەڕۆکی فیلمەکە لە نێوان خەندە، هەڵە، دڵتەنگی و دۆزینەوەی خود دەجووڵێت و پیشان دەدات کە هەندێک جار مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی کەسێکی تر، پێویستی بە دۆزینەوەی خۆی هەیە. فەزای زانکۆ و شەقامەکانی شار، هەستی گەنجێتی و پەیوەندییە نوێکان بەهێز دەکەن. ئەم فیلمە بە شێوەیەکی سەرەکی لە مانچێستەر و دەوروبەری و، ستۆدیۆی مانچێستەر وێنەی گیراوە. خۆشەویستی لەم فیلمەدا وەک دۆزینەوەی کەسێکی دیاریکراو نییە؛ بەڵکو پرۆسەیەکی گەشەکردن و فێربوونە کە مرۆڤ لە ڕێگای گەڕاندا خۆی باشتر دەناسێت. گەڕان بەدوای کەسێکی نەناسراو دەبێتە ڕێگایەک بۆ ناسینی ناخ و تێگەیشتن لە متمانە، هەڵبژاردن. زۆرجاریش هەڵەیەکی بچووک دەتوانێت دەروازەی پەیوەندییەکی گەورە دروست بکات.
سەرچاوە:
www.focusfeatures.com/finding-emily

