لەم ڕۆژانە کتێبێکی تازە چاپکراوی نووسەر و ڕاگەیاندکار، ئاری ئاغۆک هاتە چاپ و بڵاوکردنەوە بەناونیشانی (شەبەنگی ژینگە)، ئەم کتێبە تایبەتە بە پرس و بابەتی ژینگە، کە ٢٧ ووتار لەخۆ دەگرێ سەرجەم ووتار و بابەتەکان گوزارشت لە پرسی ژینگە دەکەن لە بوارەکانی (پەروەردە، هۆشیاری، ڕۆشنبیری، کەلتووری، منداڵان … هتد) کە هەموویان وەک لێکبەستانەوەیەک و پەیوەندیەکی قوڵ دەربارەی ژینگە ئاماژەی پێ کراوە.
بەشێکی ئەم ووتارانە لە ڕۆژنامەی هەولێر بڵاوکراونەتەوە و نووسەر وەک کۆ ووتارێک بۆ بەئەرشیفکردن و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی دەربارەی ژینگە ئەم کتێبە بەچاپ گەیاندوە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو مەڕاسیمی ناساندنی بۆ بکرێت.

