رۆژنامەی ھەولێر

ژیریی دەستکرد نهێنیی تابلۆیەکی بەناوبانگی ڕافایێلی ئاشکرا کرد

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

زاناکان لە زانکۆی برادفۆردی بەریتانیا بە بەکارهێنانی بەرنامەیەکی زیرەکیی دەستکرد (AI)، نهێنیی تابلۆیەکی کۆنی شێوەکاری ناودار “ڕافایێل”یان دۆزییەوە.

کۆمپیوتەرەکە دوای سەیرکردنی وردی هەموو هێڵ و ڕەنگەکانی تابلۆکە، دەریخست کە ڕافایێل هەموو وێنەکەی بە تەنیا نەکێشاوە. وێنەی “ئافرەت و منداڵەکە” دەستکردی خۆیەتی، بەڵام ڕوخساری “پیاوە بەتەمەنەکە”، یەکێک لە شاگردەکانی کێشاویەتی.
ئەم دۆزینەوەیە سەلماندی کە تەکنەلۆژیای نوێ دەتوانێت یارمەتیمان بدات لە نهێنییە کۆنەکانی مێژووی هونەر تێبگەین.