وا بڕیارە ئەمرۆ بەبۆنەی یادی مەولوودی پێغەمبەری ئسیلام(محەمەد) درودی خوای لەسەر بێت چەندین چالاكی جۆراو جۆر بەڕێوە بچێت، هاوكات ئەمرۆ و سبەی لە قەڵای دێرینی هەولێربە شکۆوە چەند ئاهەنگێک ساز دەكرێت و لەدایكبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی موحەمەد درودی خوای لەسەر بێت بەرز ڕادەگیرێت.
ساڵانه لهگهڵ هاتنهوهی ئهم مانگه خهڵك بهجۆش و خرۆشهوه، بهخێركردن چاكەكرن و ئاههنگ و خوێندنهوهی مهولود و سهڵهوات، پێشوازی یادی مهولودی پێغهمبهر دهكهن، كه ئهمه بهڵگهی وهفاداری و پابهندی و سۆزی پڕ له خۆشهویستی خهڵكی كوردی موسڵمانه بهرامبهر به پێغهمبهری ئیسلام.
لە پایتەختی هەرێمی كوردستان جیاواز لە زۆربەی شارەكانی هەرێم و عێراق ئەم یادەیە بە شكۆوە ڕادەگیرێت، لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ ئەوەی یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام بەرز ڕابگیرێت.
فوئاد مەلا ئەحمەد سەرۆكی كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردستان، بۆ ڕۆژنامەی هەولێر گوتی: ئێمە ساڵانە ڕۆڵێكی بەرچاو دەگێڕین و ئەم كارەش بە واجبی سەرشانی خۆمانی دەبینین، ئەمساڵێش بەهەمان شێوە لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیار ئێمەش بەشدارین، ئەمڕۆ یەكشەممە، كاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ لەسەر قەڵای هەولێر، مەولوودێكی گشتی دەخوێندرێتەوە كە تێیدا بەرپرسانی حكوومی و داموودەزگا حیزبییەكانیش تێیدا بەشدار دەبن و چەندین هۆنراوەی نوێمان ئامادەكردووە. هەروەها لەڕۆژی دووشەممە لە زۆرینەی زۆری مزگەوتەكانی هەولێر ئەم یادەیە بەرز ڕادەگیرێت.
مەلا سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی، بە بۆنەی ئەم یادەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خەڵك كردوو، گوتی: بە بۆنەی یادی پرشكۆی لەدایكبوونی سەروەری پێغەمبەران (حەزرەتی محەمەد)سڵاوی خوای گەورەی لەسەربێت لەناخی دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان دەكەم، بێگومان پێغەمبەری سەروەرمان ڕەحمەتە بۆ گشت مرۆڤایەتی و ئەبێت خورەوشت و کار و خزمەتەکانمان پێغەمبەرانە بێت و سوود لەپەیامی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان و لێبوردەیی و پاراستنی بەھابەرزەكانی وەربگرین.
له م یادە پیرۆزەدا لەخوای گەورە و میهرەبان داواكارم یادی مولود بكاتە مایەی خێروخۆشی و كۆتایی هاتنی هەموو قەیران و گرفت و ناخۆشی و پەتا و بەڵایەك.