سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سکرتێری گشتیی پڕۆژەی نیشتمانیی عێراق کرد و دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و پرسی سەقامگیریی عێراقیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ جەمال ئەلزاری سکرتێری گشتیی پڕۆژەی نیشتمانیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەخت لە پێویستیی هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان و سەقامگیریی عێراق کرایەوە

