له به‌رده‌وامی هەوڵەکانی ڕێگریكردن له ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده، دوو گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی به درێژایی 6500 مه‌تر و ئاوه‌ڕۆیی لووله‌یی به درێژایی 35 هه‌زار مه‌تر له هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن.
گوژمه‌ی پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابینكراون كه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستا له قۆناغی جێبه‌جێكردان.
پرۆژه‌ی یه‌كه‌میان بریتییه له دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی لووله‌یی به درێژایی 17 هه‌زار مه‌تر و ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندووقی به درێژایی 2 هه‌زار مه‌تر لە پڕۆژەی پەرەپێدانی شەقامی هەولێرـ قوشتەپە.
هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی دووه‌میان بریتییه له دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی لووله‌یی به درێژایی زیاتر له 17 هه‌زار مه‌تر و ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندووقی به درێژایی 4500 مه‌تر له شه‌قامی 60مه‌تری له نێوان 120مه‌تری و 150مه‌تریی هه‌ولێر.
له‌و دوو پڕۆژه‌یه‌دا به گشتی به درێژایی 35 هه‌زار مه‌تر ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و 6500 مه‌تر ئاوه‌ڕۆی سندووقی جێبه‌جێ ده‌كرێت و پڕۆژه‌كان كاریگه‌ریی زۆر باشیان له‌سه‌ر ڕێگریكردن له مه‌ترسیی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاد له‌و شوێنانه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌بێت.

