رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازیی عێراقی دەکات، بەهۆی کۆچی دواییی دایکی

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە لیوا نەزیر عاسم گۆران سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازیی عێراقی دەکات، بەهۆی کۆچی دواییی دایکی.

ئەمەش دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمیکوردستان:-

لیوا نەزیر عاسم گۆران

سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازیی عێراقی

بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لەئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم .

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی ودڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان