سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میری ئێزیدییان کۆبووەوە، مەسرور بارزانی بۆ میری ئێزدییان: پابەندین بە پشتیوانیکردنی ماف و داخوازییەکانتان.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەزای شێخان سەردانی میر حازم میر تەحسین بەگ میری ئێزیدییانی کرد.
لە دیدارەکەدا کە شێخ عەلی ئیلیاس بابە شيخی ئێزیدییان و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی و کەسایەتیی ئێزیدی ئامادەی بوون، دۆخی ئێزیدییان تاوتوێ کرا و سەرۆکی حکوومەت پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە پشتیوانیکردنی ماف و داخواییەکانی ئێزدییانی دووپات کردەوە .
میری ئێزیدییان، سوپاس و پێزانینی خۆی و ئێزدییانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی

