له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پڕۆژه‌یه‌كی ئاوی خواردنه‌وه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سۆران كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه سێ هه‌زار مه‌تر بۆری تێدا به‌كار دێت و گرفتی كه‌مئاوی له سنووری بادلیان – دێلزیان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
به مه‌به‌ستی چارەسەرکردنی بنەڕەتییانهی گرفتی كه‌مئاوی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنووره‌كه، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوی (بادلیان – دێلزیان) ده‌ستیپێكرد، پڕۆژه‌كه پێکهاتووه له دروستکردنی خەزانێکی ئاو بە توانای 1500 مەتر سێجا و دابینکردن و ڕاکێشانی نزیکەی 3000 مەتر بۆری لە جۆری دکتایل (8)ئینج.
ئه‌و پڕۆژەیە له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆرانەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت. بە تەواوبوونی ئەم قۆناغەی پڕۆژه‌كه، کۆتایی بە گرفتی کەمئاوی و ئاستەنگەکانی سنووری بادلیان و دێلزیان دەهێنرێت و ئاوی خاوێن بۆ سنووره‌كه دابین ده‌كات.

