رۆژنامەی ھەولێر

وەبەرهێنەرانی ئیسپانیا بانگهێشتی كوردستان دەكرێن

فەیسەڵ شێخانی

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی وەبـەرهـێـنـەرانـی هـەرێـمـی كـوردسـتـان بـەشـداریـان لـە كـۆڕبـەنـدی ئـابـووری هـەرێـمـی كـوردسـتـان – هـەرێـمـی مـورسـیـای ئـیـسـپـانـیـدا كـرد.
د.محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، بۆ “ڕۆژنامەی هەولێر ” گوتی: “ئـەم جـۆرە كـۆڕبـەنـدانـە هـۆكـارێـكـە بـۆ دروسـتـكـردنـی پێـوەنـدی ئـابـووری و ئـاڵـوگـۆڕی بـازرگـانـی دوولایـەنـە لـە چـوارچـێـوەی بـەرژەوەنـدی هـاوبـەشـدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە دەرفـەت و یـاسـا و ڕێـنوێنییەكانی وەبـەرهـێـنـان بـۆ وەبـەرهـێـنـەری بـیـانـی خرایە ڕوو. هاوكات پـێـشـوازیمان لـە كـۆمـپـانـیـاكـانـی ئـیـسـپـانـیـاش كـرد لـە خـواسـتـیـان بـۆ وەبـەرهـێـنـان هـەرێـمـی كـوردسـتـان و پـاڵـپـشـتـی و هـاوكـاریـكـردنـیـان.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان گوتیشی:” هـەردوولا ڕێـكـكـەوتیـن كـە كـۆڕبـەنـدێـكـی هـاوشـێـوە لـە نـۆڤـێـمـبـەری ئـەمـسـاڵ لـە هـەولـێـری پـایـتـەخـت ئـەنـجـامـبـدرێـت، بـۆ ئـەم مـەبـەسـتـە بـڕیـاریـانـدا هـەنـگـاوی پـێـویـسـت لـە مـاوەی داهـاتـوودا بـۆ بـنـرێـت زەمـیـنـەسـازی بـۆ بـكرێـت.
لای خۆیەوە بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد:” ئەمڕۆ کۆڕبەندی دووەم لەگەڵ وەبەرهێنەران کە 85 کۆمپانیا و 25 وەبەرهێنەری کوردستان بەشدان.
دووپاتیشی کردەوە کە چاوڕوان دەکرێ هەر سبەینێ یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیسپانیا واژوو بکرێ بەتایبەت لەسەر ئەو سێکتەرانەی کەلای سەرۆ وەزیرانی کوردستان ستراتیجین.
كـۆڕبـەنـدی ئـابـوری هـەرێـمـی كـوردسـتـان و هـەرێـمـی مـورسـیـا بـە هـەمـاهـەنـگـی و هـاوبـەشـی لـەلایـەن دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان و نـوێـنـەرایـەتـی حـكـوومـەتـی هـەرێـمـی كـوردسـتـان لـە ئـیـسـپـانـیـا ڕێـكـخـرابـوو