رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی بەشداری لە چوارەمین فێستیڤاڵی شەل و شەپک لە زاخۆ كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەشداری لە چوارەمین فێستیڤاڵی شەل و شەپک کرد.

لە فێستیڤاڵەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی هەموو ناوچەکانی کوردستان ئامادەی بوون، تیایدا کولتووری جل و بەرگی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان نمایش کران و سەرۆک بارزانی هەموو بەشەکانی فێستیڤاڵەکەی بەسەرکردەوە.

دواتر لە فێستیڤاڵەکەدا لەلایەن هونەرمەندانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، چەندین چالاکی و نمایشی هونەری ئەنجامدران.