رۆژنامەی ھەولێر

لە گوندێكی سنووری ئیدارەی گەرمیان مێرمنداڵێك لە كاتی مەلەكردندا خنكا

عەقید سۆران محەمەد گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لە گوندی ساڵح ئاغا سەر بە شارەدێی قۆرەتوو، تەرمی مێرمنداڵێک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە شارۆچكەی کەلار.

راشیگەیاند: ناوی مێرمنداڵەكە (هێمن ئیسماعیل کاکە علی) لەدایکبووی 2010ـەیە.

عەقید سۆران هەروەها رایگەیاند: بە گوتەی کەسوکارەكەی، مێرمنداڵەكە لە کاتی مەلەکردندا لە گوندەکەی خۆیان لە ئاوی باڵەجۆ خنکاوە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش دا كە بە مەبەستی توێکاری، تەرمی مێرمنداڵەكە ڕەوانەی پزیشکی دادی شارۆچكەی کەلار کراوە و لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.