رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میری ئێزدییان کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد.

چوارشەممە 10ـی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد، لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا، هەروەها بە ووردی بارودۆخی ئێزدییان تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەت بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە خواست و مافە رەواکانی ئێزدییان دەکات و جەختی لە پاراستنی پێگەی ئەوان کردەوە.

لە لایەن خۆیەوە، میر حازم سوپاسی بێپایانی خۆی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ ئەو پشتگیرییە بەردەوامەی کە هەمیشە بۆ ئێزدییانی نیشان داوە و رۆڵی حکوومەتی لە خزمەتکردنی ناوچەکانیان بەرز نرخاند.