رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ كۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵكەوت عەزیز

دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز)ـمان پێگەییشت.

پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خواڵێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز و تەواوی ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی کاکە هەڵکەوت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی