دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز)ـمان پێگەییشت.
پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خواڵێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز و تەواوی ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی کاکە هەڵکەوت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی

