رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت پرسەنامەیەک بۆ كۆچی دوایی هه‌ڵكه‌وت عه‌زیز بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌هۆی كۆچی دوایی رۆژنامه‌نووس هه‌ڵكه‌وت عه‌زیز، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌میی بڵاوكرده‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا سه‌ره‌خۆشی له‌ ماڵبات و تۆڕی میدیایی ڕووداو و هاوڕێ و هاوكارانی ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان..

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز ، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا-م بیست.

پرسە و سەرەخۆشی لە هاوکارەکانی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم .

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت