ئێوارهی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/5/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژه بهرهو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بهڕێکهوت.
لە چوارچێوەی سەردانەکهیدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئیتاڵیا و دەوڵەتی ڤاتیکان کۆدەببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، ههروهها بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ دهکرێن.

