رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی عەتبەی حوسەینیەی پیرۆز دەکات

ڕۆژی دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی عەتبەی حوسەینیەی پیرۆز بە سەرۆکایەتیی شێخ عەلی ئەلقەرعاوی کرد.

لە دیدارەکەدا وێڕای باسکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی ناوەندە ئایینی و مەزهەبییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان جەخت لە بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە و گیانی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی عێراق کرایەوە.