رۆژنامەی ھەولێر

ڕاگەیاندراوێک لە وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ئاماژە بە پەیامە دەست پێشخەریەکەی ئەمڕۆی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و بە ئامانجی تێپەڕاندنی بنبەستە سیاسییەکان، پێشوازی لەم پەیامە دەست پێشخەرییە گرنگەی جەنابیان دەکەین.
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕۆشنایی دەست پێشخەریەکەی جەنابی سەرۆک ئامادەین بۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان و کۆتایی ھێنان بەقەیرانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان، ھاوکات سازدانی گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێکەوە وەڵامدەرەوەی ویست و ئیڕادەی ھاونیشتمانیانمان بین و ئەم قۆناغە بە سوودی گەل و نیشتمانەکەمان تێپەڕێنین.

مەحموود محەمەد
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
٩ی ١١ی ٢٠٢٦