وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم به نوسراوێك ته‌ندروستی هه‌ولێر و لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر جۆره شیرێكی چینی بكه‌ن كه تایبه‌ته به منداڵان و له بازاره‌كاندا هه‌یه.
له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ش هاتووه: شیری چینی (ئۆپتیلاك) كه تایبه‌ته به منداڵان له پێوه‌ره‌كانی كوالێتی كۆنتڕۆڵ له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چووه و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ته‌ندروستیی تێدا نییه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: حكوومه‌تی عێراق به یاسا هاتنه ژووره‌وه‌ی هه‌موو به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كانی وڵاتی چینی قه‌ده‌غه كردووه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خۆراكانه‌ی كه شیریی چینی تێدایه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌كات به‌زووی له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و جۆره شیره‌دا بگرن له بازاڕه‌كاندا و به ڕاپۆرتێك ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.

