رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 09ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەراوێزی سەردانەکەیدا، لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکردەی حزب، هاوپەیمانێتی و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، سەۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ عەلی زەیدی و سەرکردەکانی عێراق تاوتوێی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.

پێشەوا هەورامانی گوتیشی: لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ حکوومەت و سەرکردە سیاسییەکانی عێراق سەرنج لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور و یاسا و رێککەوتنەکان دەبێت، بەشێوەیەک چارەسەری گونجاو بۆ سەرجەم کێشەکان بدۆزرێتەوە.

ئەمە دووەم سەردانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییە بۆ بەغدا لەمساڵدا، سەردانەیەکی پێشووی لە ئایاری رابردوودا بوو، بۆ پتەوکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان و تاووتوێکردنی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق بوو.