نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نووسیویەتی “دەستخۆشی و پیرۆزباییەكی گەرم لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی، گەنجی بەتوانای كورد (نامۆ فازڵ) دەكەم بۆ ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لە یاریی هونەرە جەنگییە تێكەڵاوەكان (MMA) دا لە ئەمریكا بەدەستی هێنا”
نێچیرڤان بارزانی هەروەها نووسیویەتی “هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم”.
نامۆ فازڵ پاڵەوانی كورد لە یاریی هونەرە جەنگییەكان (MMA) دوێنێ شەممە لە یەكەم یارییدا لە پاڵەوانیەتی (نێتفلێکس) لە شاری لۆس ئەنجلۆس بە ئاڵای كوردستانەوە، رووبەڕووی پاڵەوانی ئەمریكی (جەیك بابیانی) بووەوە و توانی سەركەوێت بەسەریدا

