رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگارانی هەولێر، و دهۆک لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئەدەنە و چەند پەرلەمانتارێک کۆبوونەوە

رۆژی سێشەممە 2026.5.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە پەراوێزی کارەکانی “کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی” لە شاری ئامەد (دیاربەکر)، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئەدەنە و چەند پەرلەمانتارێک کۆبوونەوە.

لە دیدارەکەدا، بەشێوەیەکی تێروتەسەل گفتوگۆیان لە بارەی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد. تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتێکردنی پرسی کردنەوەی هێڵێکی ئاسمانی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەولێر و ئەدەنە، بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشەپێدانی زیاتری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە نێوان هەردوولادا.