ڕۆژی سێشەممە 5ـی 5ـی 2026 بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ک)، و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەدیبان، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، کۆڕێکی بۆ ناساندنی کۆڕۆمانی (بوژاندنەوەی ژیلەمۆ)ی نووسەر و ڕۆماننووس سەلام عەبدوڵا بەڕێوەبرد.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، سەروەریان (بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد) دەستی پێ کرد.
سەلام عەبدوڵا، قسەی لەسەر وێستگە و هۆکارەکانی نووسینی کۆڕۆمانی بوژاندنەوەی ژیلەمۆ کرد و ناڵە حەسەنی شاعیر و نووسەر، خوێندنەوەیەکی بۆ کتێبەکە کرد.
دواتر، چەند نووسەر و ڕۆماننووسان سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر کتێبەکە خستە ڕوو.
شایەنی باسە، ئەم چالاکییە بە بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی دادەنرێت، بۆ پشتگیریی لە بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمە ئەدەبی و فکرییەکانی نووسەران و وەرگێڕەکانی کوردستان.

