بارزان ئەکرەم – هەولێر
سەفا نووری، ناوێكی دیار و بەرچاو، لەنێو وەرزش و تایبەت تۆپی پێی كوردستان، ئه‌م جاره‌یان له زاری خۆیه‌وه چیرۆكی خۆی، كە یه‌كێكە له ئه‌ستێره دیاره‌كانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی شاری سلێمانی ده‌گێرینه‌وه، سه‌ره‌تای قسه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌كات و ده‌ڵێت: “دوای راپه‌ڕین به‌گشتی دۆخی ئابووری كوردستان زۆر خراپ بوو، ناخۆشییه‌كه له‌وه‌دا بوو، رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر ده‌بوو، به تایبه‌ت دوای ساڵی 1996، كه قه‌یران و مه‌ینه‌تی و برسیه‌تی، ته‌نگی به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌ڵچنیبوو، سه‌فا نووری یه‌كێك له سیمبوڵه‌كانی تۆپی پێی سلێمانی، په‌یوه‌ندی به یانەی برایهتیییهوه دەكات، رۆیشتنی برایه‌تی بۆ سلێمانی وه‌ك سه‌رده‌می بووژانه‌وه‌ی وه‌رزشی سلێمانی وابوو، چونكه به‌ر له چوونی ئه‌و یانه‌یه، وه‌رزش له سلێمانی له دۆخێكی چه‌قبه‌ستوو و خراپ‌دا بووە.
سه‌فا ده‌چێته یانه‌ی برایه‌تی و مووچه‌كه‌ی له‌نێوان (1200 بۆ 1300) دیناری سویسری بوو، له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رێك یا مامۆستایه‌ك مووچه‌كه‌ی له حكوومه‌ت ته‌نیا (200 بۆ 300) دینار ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان له‌خۆشترین ژیان ده‌ژیان. سه‌فا ته‌مه‌نێكی زۆری له‌یاریگه‌كان به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی واز ده‌هێنێت بۆ ئه‌و ناخۆشترین و ره‌شترین رۆژی ژیانی بووه، ئه‌وه‌ی خۆی باسی ده‌كات، كه داوای لێكراوه، ئه‌گه‌ر نا ده‌یتوانی تا ماوه‌یه‌كی زیاتر لهلاكێشه سه‌وزه‌كه یاریی بكات.
سه‌فا باسی ئه‌و رۆژه تاریكه‌ی خۆی ده‌كات، كه له 2006 یانه‌كه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه كه واز له‌یاریكردن بهێنێت، به‌مه‌ش تا ماوه‌ی 24 كاتژمێر له‌كونجێكی تاریكی ماڵه‌كه‌ی دانیشتووه و گریاوه، تا ماوه‌یه‌كیش تووشی خه‌مۆكی و دڵته‌نگییه‌كی زۆر بووه، كه ئه‌م بڕیاره قورسه‌ی ژیانی به‌ناچاری داوه، ئه‌و پێی وابووه، وازهێنانی له تۆپی پێ، وه‌كوو جیاكردنه‌وه‌ی گیانی بووه له جه‌سته‌ی، ئازارێكی زۆری پێ چه‌شتووه، بۆیه تا مردنیش ئه‌و رۆژه‌ی بیر ناچێته‌وه، كه بۆ دواجار ماڵئاوایی له یاریگه‌كان ده‌كات.
سه‌فا نووری له ساڵی 1977، له‌دایك بووه، له ته‌مه‌نی یاریكردنی بۆ یانه‌كانی یۆهان، به‌ختیاری، ئه‌زمه‌ڕ، برایه‌تی و سلێمانی یاریی كردووه، راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی بووه و دووجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته پاڵه‌وان، سێ جاریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سلێمانی بووه‌ته پاڵه‌وانی كوردستان.

