رۆژنامەی ھەولێر

بەرشلۆنە ڕادەی پێكانەكەی گاڤی ئاشكرا كرد

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

بەرشلۆنە ڕادەی پێكانەكەی چاڤیی ئاشكرا كرد
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، رایگەیاند كە یاریزانی یانەكەیان گاڤی بە دەست پێكانی ئەژنۆی ڕاستییەوە دەناڵێنێ، هەر ئەوەش وای لێ دەكا لە یاریی یانەكەیان بەرانبەر ڕایۆڤالیكانۆ بەشداری نەكات.
یانەی بەرشلۆنە، لە ڕاگەیاندراوێكدا كە تیمی پزیشكیی یانەكەی رایانگەیاندووە، ئەو یاریزانەیان بۆ یارییەكەی بەرشلۆنە ئامادە نابێ و بۆ یارییەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە رۆژی 4 و 7ی ئەم مانگەدا بەرانبەر بولگاریا و توركیاش، ناتوانێ یاری بكات.
یانەی بەرشلۆنە هێشتا بە وردی نازانێ ئەو یاریزانە چەند یاری و چەند ماوە دوور دەكەوێتەوە، بەڵام لە شاری وەرزشیی خوان گامبەر پشكنینی پزیشكیی بۆ دەكرێ، لە كاتێكدا یاریزانانی دیكەی یانەكە، دوا یەكەی مەشقی بۆ یارییەكەیان بەرانبەر رایۆ ڤالیكانۆ ئەنجام دەدەن.
سەرچاوەی نێو یانەی بەرشلۆنە، بە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ڕاگەیاندووە، كە هەردوو تیمی هونەری و پزیشكی، نایانەوێ مەترسیی بخەنە سەر یاریزانە، بەتایبەت كە ئازارەكەی لە هەمان ئەو ئەژنۆیەیە كە لە 19ی نۆڤێمبەری 2023 تووشی پێكانێكی مەترسیدار بوو و تووشی پچڕانی تەواو و ئێسكبەستی شێوەخاچی بوو، دواتریش بۆ ماوەی نزیكەی یەك ساڵی تەواو دابڕا.
سەرەڕای ئەوەش، پشكنینەكانی ئەم دواییە، باسیان لەوە كردووە كە ئەو یاریزانە پێكانەكەی گەورە نییە، بەڵام بڕیار درا لە یارییەكەی رایۆ ڤالیكانۆ بەشداری نەكا و پشووی پێ بدرێ بۆ ماوەی دوو هەفتە تا لەو ئازارە رزگاری بێت.

چێڵسی، جاكسۆنی بە خواستن بە یانەی بایرن میونشن دا
یاریزانی سەنیگالی (نیكۆلاس جاكسۆن)، هێرشبەری یانەی چێڵسی، ڕووخسەتی لە یانەكەی وەرگرت، كە گەشتی ئەلمانیا بكا، بۆ ئەوەی پشكنینی پزیشكی بكا، وەكوو قۆناغێكی دیكەی چوونی بۆ یانەی بایرن میونشن بە شێوەی خواستن.
رۆژنامەی زە سەنی بریتانی ، بلاوی كردەوە، كە جاكسۆن لەبارەی مەرجە كەسییەكانیەوە لەگەڵ یانەی بایرن میونشن گەیشتە ڕیككەوتن، لە كاتێكدا دانوستانەكان ماوەیەكی زۆر بوو داخرابوو، تا ئەو كاتەی چێڵسی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەكەدا لەسەر بڕی گرێبەستەكە گەیشتە ڕێككەوتن.
چاوەڕێ دەكرێ، ئەو یاریزانە 24 ساڵە، بگاتە ئەلمانیا و پشكنینە پزیشكییەكان بكات.
جاكسۆن، تەنیا یەك وەرز لە یانەی بایرن میونشن دەبێ و بە شێوەی خواستن، لەگەڵ بژاردەی كڕینی هەمیشەیی بە بەهای 65 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی.
یانەی چێڵسی، وەكوو ڕێوشوێنەكانی پێدانی ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن بۆ وەرزێك، 13 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی وەردەگرێ، بەڵام ڕێككەوتنەكە ئەو خاڵەی تێدا نییە كە بە بایرن میونشن ئەو یاریزانە بە ناچاری بكڕێ.
ئەو بۆندە ژمارەی پێوانەییە بۆ بایرن لە دەستخستنی یاریزان بە شێوەی خواستن، لە كاتێكدا پێشتر لە 7 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی تێنەپەڕیوە، كاتێك فلیپ كۆنتینۆی لە لیڤەرپوولەوە بردە یانەكەی.
لە كاتی دانوستانەكاندا، یانەی یوڤێنتوس، هەوڵی دا ئەو یاریزانە بڕفێنێ، بەڵام جاكسۆن بە روونی خواستی خۆی دەربڕی كە دەیەوێ كار لەگەڵ راهێنەر ڤیسنێنت كۆمپانی بكا، كە لەو كاتەوەی راهێنەری یانەی ئەندەرلەخت بوو، دەیویست بیباتە ریزەكانیەوە.
جاكسۆن زۆر هەوڵی دا لە یانەی چێڵسی بە شێوەی سەرەكی یاری بكا، بەڵام بە گەیشتنی لیام دیلاب و جواو پیدرۆ، چووە بژاردەی دووەم بۆ یاریكردن، بۆیە خواستی جێهێشتنی یانەكەی بۆ دروست بوو.