لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا، 717 پرۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێکراون و 402 پرۆژەی تر لە جێبەجێکردندان
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی ستراتیجیی گرنگی ناوە بۆ ژێرخانی ڕێگەوبان بۆ هەموو شاروشارۆچکەکان و زۆربەی گوندەکان.

