رۆژنامەی ھەولێر

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە دوایین رۆژەکان گڕی گرتووە

ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر

 

لە 24 کاتژمێری رابردوو جموجۆڵی زۆر لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزان کرا، تۆتێنهام لە دوارۆژەکان گورزی خۆی وەشاند و دوو ئەستێرەی مان سیتی رازیکرد جانتایەکانیان بەرەو لەندەن ببێچنەوە، لە لایەکی دیکەشەوە بەهۆی ئەلڤارێز دۆخی بارسێلۆنا و ئاتڵێتیکۆ ئاڵۆز بووە.

تۆتێنهام ئامانجەکانی پێکا
یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بە راهێنەرایەتی دی زێربی ئیتاڵی تیپەکەی نوێ کردووەتەوە، ساڤینۆی بەرازیلی لە مانچێستەر سیتی گواستەوە، لە لایەکی دیکەشەوە چەند هەنگاوێکی بچووکی ماوە بۆ ئەوەی گواستنەوەی عومەر مەرموشی هێرشبەری میسری یانەی مان سیتی یەکلایی بکاتەوە.
ساڤینیۆ دوای ئەوەی پەیوەندی بە تۆتێنهام کرد، گوتی: زۆر دڵخۆشم بە هاتنم بۆ تۆتێنهام دەرفەتێکی خەیاڵیم بۆ رەخسا، لەمەودوا لەگەڵ یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان کار دەکەم. لە یەکەمین سات لەگەڵ دی زێربی قسەم کرد، زانیم کە دەبێت بێمە ئێرە.

پلانەکانی رافایێل لیاو سەرینەگرت
یانەی ئەیسی میلان دەرگای رۆیشتنی لەبەردەم رافایێل لیاوی هێرشبەری پۆرتوگالی کردەوە، ئەو یاریزانە لە چەند رۆژی رابردوو بە چڕی لەگەڵ یانەکانی گەڵاتەسەرای و فێنەرباهچە لە گفتوگۆدا بوو، بەڵام گرێبەستەکەی سەرینەگرت و بە ناچاری گەڕایەوە میلان، بەڵام لەگەڵ میلان بەردەوام نابێت و بڕیاری داوە بچێتە ئەستۆن ڤیلا.

میلان چاوت بڕێوەتە کاپتنەکەی مان سیتی
رۆبن دیازی پۆرتوگالی سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێکردووەتەوە و بووەتە کاپتن لە ژێر سەرپەرشتی مارێسکای راهێنەری نوێی یانەکە، بەڵام میلان بە بەهێزەوە هاتۆتە سەر خەت و دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازیتەوە ریزەکانی.
رۆبن ئامۆریمی راهێنەری ئەیسی میلان دەیەوێت بە گواستنەوەی رۆبن دیاز، هێڵی بەرگری بەهێز بکات بە تایبەتی بە بوونی یاریزانێکی خاوەن ئەزموون.

ئالان روویکردە مان سیتی
یاریزانی لاوی بەڕازیلی ئالان کە لە پالمێراسی بەڕازیلی یاریی دەکات، گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی واژۆ کردووە. ئالان تەمەنی تەنیا 22 ساڵە، لە یانەی پالمێراس دەستی بە یاریی کردن کردووە، ئێستاش هەر بۆ ئەم یانەیە یاریی دەکات. لە 42 یاریی لەگەڵ پالمێراس 6 گۆڵ و 6 ئەسیستی هەیە تەنیا لە ساڵی 2026، فابیرزۆ رۆمانۆ رایگەیاند ئەو ئالان بووەتە یاریزانی مانچێستەر سیتی.

هیلال ئەستێرەیەکی گەورەی گواستەوە.
مارتینێلی بووە یاریزانی هیلالی سعوودی ئەمەش لە کاتێکدا بوو پێشتر راگەیاندرابوو مارتینێلی لەگەڵ گەڵاتەسەرای گەیشتووەتە رێککەوتن.
هیلال بە بەهێزەوە هاتە سەر خەت و بە تەواوی لەگەڵ یاریزانەکە رێککەوت لەسەر هەموو مەرجەکانی تەنانەت مووچەی یاریزانەکەش.
مارتینێلی 20 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت، ئارسێناڵ بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە بەرامبەر رۆیشتنی مارتینێلی وەر دەگرێت.

5 یاریزان لە بارسێلۆنا دەڕۆن
بەگوێرەی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیا، پێش داخستنی دەرگەی گواستنەوەی هاوینە 5 یاریزانی دیکەی بارسێلۆنا رەنگە یانەکە جێبهێڵن کە پێکهاتوون لە فرێنکی دی یۆنگ، ژوول کۆندێ، ئەلیخاندرۆ باڵدێ، مارک کاسادۆ و هیکتۆر فۆرت.
سەرچاوەکە نووسیویەتی، دوای ئەوەی دڵنیابۆوە لە پلانەکانی هانزی فلیک نییە بۆ وەرزی نوێ بە تایبەتی بە هاتنی رۆدری، مارک کاسادۆ بە تەواوی لە نۆتینگهام فۆرێست نزیک بۆتەوە. لە لایەکی دیکەوە فرێنکی دی یۆنگ لە لایەن مانچێستەر سیتی چاودێری بارودۆخی دەکرێتە کە ئێستا لەگەڵ بارسێلۆنا پێیدا تێپەڕ دەبێت.
خۆسێ ئەلڤارێس لە پرۆگرامی ئێلچریگیتۆ ئەم زانیارییەی دوای یارییەکەی دوێنێ شەوی بارسێلۆنا بەرامبەر ئیلیچی بڵاو کردەوە کەوا یانەی مانچێستەر سیتی دوای رۆیشتنی رۆدری و ریندەرز و نزیکە نیکۆ گۆنزالێس بفرۆشێت فرێنکی دی یۆنگ بهێنێتە یانەکەی و خۆی ئامادە دەکات گرێبەستێکی فەرمی پێشکەشی بارسێلۆنا بکات. پێشبینی دەکرێت لە ئەگەری رازی بوونی بارسێلۆنا بە فرۆشتنی دی یۆنگ نرخی گرێبەستەکەی 65 ملیۆن یۆرۆر بێت.

کارەسات لە بارسێلۆنا و ئاتڵێتیکۆ روویدا
خاڤێر بۆتاس بوو لە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە دۆخی خولیان ئەلڤارێز گەیشتە ئەوپەڕی ئاڵۆزی و خراپی، دەشڵێت: لە کۆتاییدا بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە کشایەوە کە دوو ساڵە هەوڵی بۆ دەدا، خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ پۆشینی درێسی بارسێلۆنا نەهاتە دی، شەڕێکی نێوخۆیی و توڕەیی هاندەران و گرژی لە ژووری جلگۆڕینی ئاتڵێتیکۆ مەدرید هەڵگریساوە، قەبارەی قەیرانەکانی گەورەتر بووە، بارسێلۆنا و ئاتڵیتیکۆ هیچ رێگا چارەیەکیان بۆ نادۆزرێتەوە، بارسێلۆنا و ئاتڵێتیکۆ هەردووکیان لەم هاوینە دۆڕان.

مۆرینیۆ: لای من دەرگای گواستنەوەی یاریزانان داخراوە
خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند لای من دەرگای گواستنەوەی یاریزانان داخراوە و حەز دەکەم بۆ ئەم وەرزە لەگەڵ ئەم گروپەدا بمێنمەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە کراوەیی ماوەتەوە.
مۆرینیو گوتیشی: من لە قسە کردن ترسم نییە و راشکاوم، نازانم رەنگە هەموو شتێک رووبدات، دوورمەگرە سەرۆک فلۆرێنتینۆ پێرێز یان خۆزێ ئەنخێل پەیوەندیم پێوە بکەن و پێم بڵێن ئۆفەرێک هەیە بۆ یەکێک لە یاریزانەکان.
مۆرینیو دەشڵێت: رقم لە مرۆڤی تەمبەڵە، بۆیە قبوڵ ناکەم هیچ یاریزانێک و کەسێک لەگەڵ من کار بکات و کەمتەرخەم بێت، ئێستا من ئامادەم بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدا و سەختییانەی دێنە پێشمان، ئێمە دەبێت بجەنگین بۆ ئەوەی براوە بین و نەدۆڕێین، نامەوێت هاندەرانی ریال مەدرید لە بێرنابیو پێشوازییەکی تایبەت لە من بکەن، دەمەوێت پێشوازی لە تەواوی یاریزانەکان و تیمە بکەن، زۆر یانە داوای ئێندریک دەکەن، بەڵام من ئەو یاریزانەم بەدڵە و دەستبەرداری نابم.
مۆرینیۆ گوتیشی: من هەمیشە متمانەی تەواوم بە ناوبژیوانان هەیە، پێموانییە لەم سەردەمەی ئەمڕۆدا ناوبژیوانێکی هاوشێوەی نیگرێرا مابێت.
پێموا نییە ناوبژیوانێکی وەکو نیگرێرا هەبێت چاکە و پیاوەتی لەگەڵ یانەیەک کرد بێت ئێستا ئەویش قەرزداری بێت.