ڕەزوان قادر ڕەحمان
مۆندیال گه‌وره‌ترین شانۆی جیهانییە بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن ودۆزینه‌وه‌ی وتاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانانی لاو وخۆ سه‌لماندن و دروه‌شانه‌وه، هه‌ركاتێكش یاریزانیكی به‌هره‌مه‌ند یاخود نه‌ناسراو له پاڵه‌وانیەتییه‌كی وه‌رزشی جیهانی به‌شداری ده‌كات و به‌رانبه‌ر چه‌ندین یاریزانی به ئه‌زموون و ئه‌ستێرەی گه‌وره، ئاستیكی به‌رز و نایاب پێشكه‌ش ده‌كات له ته‌كنیك وجووڵانه‌وه‌ی جوان، ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی یانه گه‌وره‌كانی جیهان و به وردی چاودێری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
مۆندیالی ئه‌مساڵ بووه ده‌رفه‌تێك تاوه‌كوو یاریزانان بتوانن نرخیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌و له بازاڕی گواستنه‌وه‌دا، چونكه مۆندیال كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و خێرای هه‌یه له به‌رزی ونزمی نرخی یاریزانان وله ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك نرخی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و هه‌شه به پێچه‌وانه‌وه ناتوانێ ئاستی راسته‌قینه‌ی جارانی خۆی پیشكه‌ش بكات نرخی داده‌به‌زیت.
نموونه‌ی زۆرن له‌وانه ئه‌یوب بوعدی یاریزانی مه‌غریبی و جۆهان مانزامی هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا و چه‌ندانی تر به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كانیه‌وه له‌و ته‌مه‌نه بچووكیه‌دا یانه گه‌وره‌كانی جیهان كێبركی وئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گرانبه‌هایان پێشكه‌ش بكه‌ن. بێگومان چه‌ندین هۆكاروفاكته‌ر هه‌ن كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر نرخی یاریزانه‌كان له‌وانه كێبركی یانه گه‌وره‌كان كه‌وا نرخ له‌سه‌ر یه‌كتری زیاد ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها رێژه‌ی گۆل تۆماركردن و درەوشانه‌وه وزیادبوونی ناوبانگی یاریزانه‌كه له سۆشیاڵ میدیا و جیهان و خواستی زۆر له‌سه‌ر دریسی و هه‌وڵدانی كۆمپانیه‌كانی رێكلام به پاره‌ی زۆر ریكلامی برانده‌كانی خۆیان پی بكه‌ن، بۆیه لیره‌وه ئاماژه به‌وە ده‌كه‌م كه‌وا یاریزانانی خۆمان له كوردستان له خول وپاڵه‌وانیەتییه‌كانی كوردستان و عێراق چاو له‌وانه بكه‌ن و ببیته هاندان وپاڵنه‌ریك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ وكۆششی زیاتر بكه‌ن له‌كاتی یارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئاست و ته‌كنیك وجووڵانه‌وه‌ی جوان وجیاواز پێشكه‌ش بكه‌ن ببنه جێگه‌ی متمانه و تێڕامانی یانه‌كان و چاودێرییان بكه‌ن و داوای گرێبه‌ستیان لێ بكه‌ن و له‌لایه‌ن ماددی و ناوبانگه‌وه سوودمه‌ندبن هه‌روه‌كو بینیمان ئاكام هاشم كوڕه كوردی شاری هه‌ولێر قۆناغ به‌قۆناغ و گرینگدان به‌خۆی توانی ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌لبژارده‌ی عێراق و جێی متمانه‌ی راهێنه‌رو له موندیال ئاستیكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و نرخه‌كه‌ی به‌رزبێته‌وه‌و كۆمه‌لێك یانه‌ی گه‌وره داوای گرێبه‌ستی لی بكه‌ن.

