ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 2026.11.3، ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوونی خولی 21ی قوتابیانی زانکۆی پزیشکیی هەولێر كرد.
لەڕێورەسمەكەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، مامۆستایان، و کەسوکاری قوتابییان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە قوتابییە دەرچووەکان بۆ گەیشتنیان بەم قۆناغەی تەمەنیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ژیانی داهاتوویاند.

