رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان لە سلێمانی سەردانی ماڵی نووسەری بەنێوبانگی کورد کەریم زەندی کرد

ڕۆژی شەممە ٣١ی ١٠ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری سلێمانی سەردانی ماڵی نووسەر، تێکۆشەر، جیۆگرافیناس و گەڕیدەی بەناوبانگی کورد و هەڵگری مەدالیای بارزانی، خوالێخۆشبوو کەریم زەندی کرد و لەلایەن ئامینە خان، هاوسەری کۆچکردووەوە پێشوازیی لێ کرا.
لە سەردانەکەدا، د. سالار عوسمان بە ڕێز و پێزانینەوە باسی لە هەوڵ، ماندووبوون و خزمەتە بەنرخەکانی کەریم زەند کرد لە بواری نووسین، مێژوو و جیۆگرافیاناسیدا و ڕۆڵی ناوبراوی وەک تێکۆشەر و قەڵەمێکی دیاری کوردستان بەرز نرخاند.
هاوكات، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ئامادەییی تەواوی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بۆ هەر خزمەت و هاوکارییەک لەو بوارەدا و بۆ پاراستن و زیندووڕاگرتنی بەرهەم و میراتی ڕۆشنبیریی مامۆستا کەریم زەند دووپات کردەوە.