پۆلیسی سۆران تۆمەتـ.ـبارێکی بە ناوی (ا.ا.ح) لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا دەستگیر کرد، کە لە کاتی سەردانیکردنی ئامێرێکی ATM، بە بیانووی هاوکاریکردن کارتی بانکیی هاووڵاتییەکی وەرگرتووە و دوای گۆڕینی بە کارتێکی دیکە، تەواوی مووچەکەی دزیوە.
عەقید شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، بە ” هەولێر میدیا” ڕایگەیاند کە تۆمەتـ.ـبار دانپێدانانی بە تاوانەکەیدا کردووە و دەرکەوتووە پلانی هەبووە مووچەی چەندین کەسی دیکەش بە هەمان فێڵ ڕابکێشێت؛ هاوکات لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەندین کارتی بانکیی دیکەی هاووڵاتییاندا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی ATM ئەوپەڕی وریایی بنوێنن و هەرگیز کارتی بانکی و ژمارەی نهێنی بە کەس نەسپێرن؛ هاوکات داواکاریشن هەر کەسێک تووشی ڕووداوی لەو شێوەیە بووە، سەردانیان بکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵا.

