رۆژنامەی ھەولێر

پەیامێكی سەرەخۆشی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ سەرۆك بارزانی

سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كردووە بەهۆی كۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی.

دلشاد بابان سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە پەیامەكە سەرەخۆشییەكەدا بۆ سەرۆك بارزانی رایگەیاندووە: بەناوی سەرۆك و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و هاودیدانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەكەین، رەزامەندین بە قەدەری خوای گەورە و دڵگرانین بە كۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵەكەتان خوالێی خۆشبێت (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی).

لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا هەروەها هاتووە: لە خودا داواكارین كۆچكردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی شاد بكات، سەبووری بەڕێزتان و كەسوكار و دۆستان و خانەوادەكەتان بدات و دوای ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەكەتان بێت.

ڕۆژی هەینی رابردوو رێكەوتی 4ـی ئەیلوولی 2026، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا رایگەیاندبوو كە خوالێخۆشبوو نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتییەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.