محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بارزانی کرد و ڕایگەیاند کە کۆچی دوایی ناوبراو خەسارەتێکە لە هەمووان.
دەقی پەیامی محەمەد حاجی مەحمود
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێز جەنابی سەرۆک کاک مەسعود بارزانی
بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری میللەتەکەمان، کاک شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید بارزانی، زانای ئاینی و نیشتمانپەروەر، خەسارەتێکە لە هەمووان و هاوبەشی خەمتانین.
داواکارین لە خوای گەورە روحی پاکی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبر و ئارامیش بە جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان.
انا لله و انا الیه راجعون
محەمەد حاجی مەحمود
5ی ئەیلولی 2026
ئەڵمانیا

