رۆژنامەی ھەولێر

عەمار حەکیم سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی و بنەماڵەکەیان دەکات.

دەقی پەیامەکەی عەمار حەکیم؛

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

هاوخەمیی بنەماڵەی بەڕێزی بارزانیم، بە تایبەتی برام بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆچی دواییی برای گەورەی بنەماڵەکە، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت).

لە خوای گەورە و بەدەسەڵات دەپاڕێمەوە کە کۆچکردوو بە بەزەیی و ڕەحمەتی فراوانی خۆی شاد بکات و لە بەهەشتی بەرینی خۆیدا نیشتەجێی بکات؛ هەروەها لە خوای پەروەردگار دەخوازم کە سەبووری و ئارامی بە خێزان، کەسوکار، خزم و دۆستان، و گەلی خۆشەویستی کوردستان ببەخشێت.