عەلی فالح زەیدی پەیامێکی هاوخەمیی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئەیلوول، نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عەلی فالح زەیدی، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بۆ دەربڕینی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.
لە پەیامەکەدا هاتووە: عەلی فالح زەیدی هاوخەمیی قووڵی خۆی دەربڕی و هیوای ڕەحمەت و لێخۆشبوونی بۆ کۆچکردوو و سەبووری و ئارامیی بۆ سەرجەم بنەماڵە و خۆشەویستانی خواست.

